ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر حه‌وت به‌رپرسی دیكه‌ی ئێران‌دا سه‌پاند كه ده‌ستیان له كوشتن و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران و ڕاگرتنی تۆره‌كانی ئینته‌رنێت له ئێران هه‌بووه، هۆشداریش ده‌دات، هه‌ر به‌رپرسێك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بكات ده‌یخه‌نه لیستی سزاكانه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، سزا به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له، ئه‌حمه‌د وه‌حید، وه‌زیری ناوخۆ، عیسا زه‌ریپوور، وه‌زیری گه‌یاندن، حسێن ساجیدینیا، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، یه‌دوڵڵا جه‌وانی، جێگری فه‌رمانده‌ی سیاسی سوپای پاسداران، وه‌حید محه‌ممه‌د ناسر، سه‌رۆكی پۆلیسی سایبه‌ری، حسێن نه‌ژاد، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران و حسێن ره‌حیمی، به‌رپرسی هێزی پۆلیسی تاران.
هۆشداریش ده‌دات، به‌بێ دوو دڵێ ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییانه‌ی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، ده‌یانخه‌نه لیستی سزاكانه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP