بانكی ناوه‌ندی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر به‌خشینی قه‌رزی ته‌ندروستی به نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق، بۆ پشتیوانیكردنی توێژه په‌راوێزخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه و به‌مه‌به‌ستی هاوكاری مرۆیی و به‌په‌له بڕیاریانداوه به به‌خشینی بڕێك پاره بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه‌و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان قورسه.
بانكی ناوه‌ندی راشیگه‌یاندوه، بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان قورسه بڕی 15 ملیۆن دینار ده‌به‌خشرێت، ئه‌م به‌خشینه به‌شێوه‌ی قه‌رزو به پێشینه ده‌درێت كه رێژه‌كه‌ی زیاتر نه‌بێت له 15%ی كۆی ئه‌و بره‌ی كه داواده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتی پزیشكی ده‌بێت دڵنیایی بدرێت به داواكارانی ئه‌و قه‌رزه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنیان و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها دوو پۆین نۆ له سه‌ددا سودی بانكی ده‌چێته سه‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP