ڕوونکردنەوەیەک لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

کوردستان
15:04 - 2022-10-07

ڕوونکردنەوەیەک لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

بەداخەوە جارێکی تر و بە شێوازێکی تر زمانی کوردی فەرامۆش ئەکرێت و پێچەوانەی دەستوور و بنەماکانی ژیانی هاوبەش وەزارەتی پەروەردەی عێراقی بە نووسراوێکی وەزاری وانەی کوردی لە پەروەردەی عەرەبیدا بێ بایەخ ئەکات و ڕای ئەگەیەنێت هەر خوێندکارێک لە وانەی کوردی دەرنەچێت بە کەوتوو هەژمار ناکرێت.

ئەم هەوڵە جگە لەوەی ئاستی زانستی خوێندکار ئەخاتە ژێر پرسیارەوە پێچەوانەی مادەی چواری دەستوری عێراقیشە کە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بە فەرمیی ناساندووە.
ئەم پاشەکشە دەستووریە زەنگێکی مەترسیدارە و لە چەندین بۆنەی تردا ڕامانگەیاندووە ئەم هەوڵانە نە خزمەتی ژیانی پێکەوەیی ئەکات نە هۆکارێکیشە بڕوامان بە بەدیهاتنی مافەکانی ترمان لە دەستووردا زیاتر بکات.

ئێمە سەرباری نیگەرانیمان لەم هەوڵانە داوای ڕونکردنەوەی بڕواپێکراویش لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەکەین و داوا لە فراکسیۆنە کوردیەکانیش ئەکەین ئەم خروقات و  بێ بایەخ کردنانەی کە دەرهەق بە زمانی کوردی ئەکرێت بیانهێنێتە دەنگ و ڕێ و شوێنی یاسایی پێویست بگرنەبەر.

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
٢٠٢٢/١٠/٧

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP