باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌به‌ریتانیا رایگه‌یاند، هاوڵاتییانی عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ئاسانكردنی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ده‌كات.
به‌پێی ڕێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه عێراق، ده‌بێت سه‌ردانی فه‌رمانگه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بكات و بچێته یه‌كه‌ی پاراستنی یاسایی له‌فه‌رمانگه‌كه بۆ دڵنیابوون له‌به‌ڵگه‌نامه‌و بڕوانامه‌و پاسپۆرته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه ده‌بێت سه‌ردانی یه‌كه‌ی چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فایلی تواناكان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه مه‌رجه‌كانی تۆماركردنی تێدا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وه ده‌بێت كار بۆ به‌دیهێنانی مه‌رجه‌كان بكات و له كاتێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ی داوا بۆ گه‌ڕانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی ناوی خۆی تۆماركرد ئه‌وا پشتگیری پێده‌درێت بۆ هه‌ر ده‌زگایه‌ك له عێراق كه خواستی له‌سه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاری تیایدا بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP