به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای روسیا به مووشه‌كی
بالیستی شاری (كیێڤ)ی پایته‌ختی ئۆكراینی مووشه‌كباران كرد‌و كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سەرۆکی شارەوانی کیێڤ یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی
كه كراوه‌ته ئامانجی موشه‌كبارانه‌كه، نوسینگه‌ی ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی،
سه‌رۆكی ئۆكرانیا بوه.
وتەبێژی دەزگای فریاکەوتنی ئۆکراين لە بەیاننامەیه‌كی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوه، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سه‌ر کیێڤی پایته‌خت کوژراو و
بریندار هەیە، به‌ڵام هێشتا زانیاری ورد له به‌رده‌ستدا نین.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سەرۆکایەتیی ئۆکراينش،
موشه‌كبارانه‌کەی روسیا تەنها لە کیێڤدا نەبوە، بەڵکو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش
كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێش چه‌ند رۆژێك به
مووشه‌ك پردی كێرچ كه دوورگه‌ی كریمیا به روسیا ده‌به‌ستێته‌وه، مووشه‌ك باران
كرا‌و، مۆسكۆش سوپای ئۆكرانیای به‌و موشه‌كبارانه تۆمه‌تبار كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP