حكومه‌تی بریتانیا سزای به‌سه‌ر به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی ئێران و "پۆلیسی ئه‌خلاق"ی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندوه.
جه‌یمس كلیڤه‌رلی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێزه هه‌ڕه‌شه‌ی "ده‌ستبه‌سه‌ركردن و توندوتیژی" به‌كارهێناوه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ژنانی ئێران كه چی له‌به‌ر ده‌كه‌ن و چۆن ره‌فتار ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م گه‌مارۆیانه په‌یامێكی ڕونه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه ئێمه لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر سه‌ركوتكردنی ژنان و كچان و له به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژییه شۆكهێنه‌رانه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌لی ئێران‌دا سه‌پاندویانه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP