راوێژكاری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكراینا ڕاگه‌یاند، له دوێنێوه تاوه‌كو ئێستا 13 كه‌س به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ڕووسیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌شڵێت، به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم له‌لایه‌ن رووسیاوه پێشبینی كراوه .
یوری ساك، راوێژكاری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكراینا له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، "ئامانج له هێرشه‌كانی رووسیا تیرۆر‌و تۆقاندن بوو، ئێستا ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به درۆنه ئێرانییه‌كان ده‌به‌ستن، هه‌ر له هێرشه‌كانی دوێنێدا به‌رپه‌رچی 15 درۆنی ئێرانی و زیاتر له 40 مووشه‌كی رووسیامان له رێگه‌ی سیستمی به‌رگرییه‌وه داوه‌ته‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه 13 كه‌س له ئۆكراینا كوژراون و زیاتر له 80 كه‌سیش برینداربوون كه زۆربه‌یان مه‌ده‌نین."
راوێژكاری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیا هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم له‌لایه‌ن رووسیاوه پێشبینیكراوه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP