"ئەنگێلا مێرکڵ" راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا، له به‌رامبه‌ر
هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی له په‌نابه‌ران، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خه‌ڵاتی كرد.
لە رێوڕەسمێکدا كه لە شاری "ژنێڤ"ی
سیوسرا به‌ڕێوه‌چو و زیاتر له 500 كه‌س بانگهێشت كرابوون، خەڵاتی (نانسن)ی ئاژانسی
پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌خشرا به راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا.
له وته‌یه‌كشیدا خاتوو(مێركل) رایگەیاند، ئەڵمانیا
بەھۆی کۆچبەرانەوە روبەڕووی ململانێیەکی زۆر
بووەوە.
داواشی لە سەرکردەکانی جیهان کرد، پەنابەران نەگەڕێننەوە
بۆ وڵاته‌كانیان کە ره‌نگه دووچاری چه‌وساندنه‌وه ببنەوە.
جەختشیكرده‌وه، لە پێویستی "ڕێزگرتن لە
مافه‌كانی پەنابەران".
(مێرکڵ) ئه‌و كاته‌ی راوێژكاری
ئه‌ڵمانیا بوو، به‌هۆی ڕۆڵی گرنگ و گه‌وره‌ی لە پاراستنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی
ململانێکانەوە لە وڵاتەکانیان به‌ره‌و ئه‌وروپاو ئه‌ڵمانیا هه‌ڵاتبوون، رێز‌و ستایشی
زۆری به‌ده‌ستهێنا.
دەستەی دادوه‌ریی خەڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان( UNHCR)ش ستایشی مێرکڵی کرد بۆ "سەرکردایەتی و بوێری و هاوسۆزیی"، كاتێك وڵاته‌كه‌ی لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016
زیاتر لە 1.2 ملیۆن پەنابەر و كۆچه‌ری لە لوتکەی قەیرانی کۆچبەران لە ئەوروپا په‌نادا،
بە تایبەت دوای هه‌ڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆی سوریا.
خەڵاتی (نانسن) كه بڕەکەی ١٥٠ ھەزار دۆلارە، لە
ساڵی 1954 دامەزراوە و بۆ زێندووهێشتنه‌وه‌ی یادی فریدجۆف نانسن، زانای نه‌رویجی و گه‌ڕۆكی جه‌مسه‌ره‌كان و دیپلۆماتکار و یەکەم
کۆمیسیاری باڵای كاروباری پەنابەران بو له سەردەمی کۆمەڵەی گەلاندا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP