وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ، كانێكی خه‌ڵوز له‌ویلایه‌تی بارتنی باكوری وڵاته‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش 28 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 20 كه‌سی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
هه‌روه‌ها، به‌شێك له‌برینداره‌كان چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌یان بۆ كراوه‌و، ژماره‌یه‌ك برینداری دیكه‌ش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی ئیستانبوڵ كراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیاتر له 50 كرێكاری دیكه ڕزگاركراون، كه به‌شێكیان له‌و كرێكارانه بوون له‌ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداری ناو كانه‌كه گیریانخواردبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا راشیگه‌یاند له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و، هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ ڕزگاركردنی گیرخواردووان به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ته‌قینه‌وه‌ی كانی خه‌ڵوزه‌كه به‌هۆی دزه‌كردنی غازه‌وه بووه.
ته‌قینه‌وه و رووخانی كانه‌كان له‌جیهاندا، له‌و رووداوانه‌ن كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه، گه‌وره‌ترین قوربانیش به‌هۆی تێكچوونی كانه‌كانه‌وه له توركیا ساڵی 2014 تۆماركرا كاتێك به‌هۆی رووداوێكی هاوشێوه زیاتر له 300 كه‌س بوونه قوربانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP