په‌رله‌مانی توركیا پڕۆژه یاسایه‌كی مشتومڕاوی په‌سه‌ند كرد كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی چاپه‌مه‌نی و سۆشیال میدیا له‌خۆده‌گرێت و ئامانج لێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته و زانیاری ناڕاسته به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن ئه‌و یاسایه ره‌تده‌كاته‌وه و به‌هه‌وڵێكی دیكه‌ی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی ده‌زانێت بۆ سانسۆركردنی كاری راگه‌یاندن و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری له‌توركیا .
بوراك ئه‌ربه‌ی، نوێنه‌ری پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن (جه‌هه‌په) رۆژی چوارشه‌ممه له‌كاتی قسه‌كردن له په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ی ده‌رهێنا و به چه‌كوش شكاندی ئه‌ویش وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌و یاسایه كه ئازادی به‌كارهێنانی سۆشیال میدیا كۆت و به‌ند ده‌كات و وتی: سه‌ركوتكردنی سۆشیال میدیا واده‌كات چیتر پێویستمان به مۆبایلی زیره‌ك نه‌بێت .
چاودێرانیش ترسیان له‌وه‌یه كه ئه‌و ڕێوشوێنانه بۆ سه‌ركوتكردنی زیاتری سۆشیال میدیا و ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان به‌كاربهێنرێت .
یاساكه له ٤٠ مادده پێكهاتووه، به ده‌نگی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه ناسیۆنالیسته‌كانی كه پێكه‌وه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان هه‌یه، په‌سه‌ند كراوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP