ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، 8ی ئه‌م مانگه، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شاری سنه، له‌جوتسایدی پاسداران"په‌ردیس جاوید" ده‌كه‌وێته به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان و بریندارده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌ماڵێكدا خۆی حه‌شار دابوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار‌و شایه‌تحاڵێكی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌ردیس، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و ماڵه‌یان داوه‌ته‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌و، دواتر به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه .
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی حه‌وت ڕۆژ له‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كچه خوێندكاره و به‌دواداچوونه به‌رده‌وامه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، شوێنی ڕاگیران و چاره‌نوسی په‌ردیس جاوید نادیاره .
په‌ردیس جاوید خوێندكاری به‌شی ڕاهێنانی جه‌سته‌یی زانكۆی فه‌نی حیرفه‌یی بووه له‌شاری سنه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP