ئەڵمانیا _ سەعدی ئەحمەد پیرە و باڵیۆزی عێراق كۆبوونه‌وه‌

جیهان
15:39 - 2022-10-16

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ وەفدی یاوەری لەچوارچێوەی سەردانەكەیاندا، بۆ وڵاتی ئەڵمانیا ، كە لەسەر بانگهێشتی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپا ، ئێستا لەو وڵاتەن، لەباڵیۆزخانەی عێراق لە ئەڵمانیا ، میوانداریكران ‌و لەلایەن بەڕێز لوقمان فەیلی، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانەكەوە، بەگەرمی پێشوازیكران.

لەدیدارێكی دۆستانەشدا،  گفتوگۆ سەبارەت بەڕووداو و گۆڕانكارییەكانی ئێستای ناوچەكە‌و هاوكێشە نوێیەكان‌و پرسی دیموكراسی‌و مەترسی هێزە تیرۆریستەكان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كراو تیایدا بیروڕای پێویست سەبارەت بەكۆی هەلومەرجەكەو سیاسەتی هەرێمایەتی‌و دەركەوتەو ئەگەرە نوێیەكانیش خرانەڕوو.

‎لە کۆتایی دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە وەک رێزلێنانێک بۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە ووڵاتی ئەڵمانیا لۆگۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی وەک دیاری پێشکەشکردن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP