رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیی رایگەیاند، لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا زیاتر لە 29 هەزار كۆچبه‌ر له رێگای چوونیان بۆ ئه‌وروپا گیانیان لەدەستداوە، تەنها لە دوو ساڵی رابردووش 5 هەزار كۆچبه‌ر گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-10-2022 پڕۆژەی کۆچبەرە ونبووەکانی سه‌ربه ڕێکخراوەکە هۆشداریداوە لە "زیادبوونی ژمارەی گیان له‌ده‌ستدانی كۆچی كۆچبه‌ران لە ڕێگای دەریای ناوەڕاست، هه‌روه‌ها لە سنوورە وشکانییەکان به‌ره‌و ئه‌وروپاو نێو کیشوەرەکەش".
بەپێی راپۆرتەكەی رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ، دەریای ناوەڕاست خوێناوی‌ترین و كوشندەترین رێگەكانی كۆچه، كه لە مانگی یەكی ساڵی 2021ەوە 2 هه‌زارو 836 كۆچبەرو پەنابەر، لەكاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا یان ماڵتا، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش بۆ پەڕینەوە لە لیبیا و تونسەوە، له نێو ئه‌و ده‌ریایه گیانیان لەدەستداوە.
دوای دەریای ناوەڕاستش، دووەم کوشندەترین ڕێگاكان، ڕێگای زه‌ریای ئەتڵەسییە لە ڕۆژئاوای ئەفریقاوە بۆ دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ کەس له‌و رێگایه گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدا توێژەرانی پڕۆژەکە دانیانبەوە دا ناوە کە ئەگەری زۆرە ئەم ژمارانە کەمتر بن لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی سەختی کۆکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان سەبارەت بە "کەشتییە نوقمبووەکان"، هەروەها ئەو بەلەمانەی کە لە دەریاكاندا ون دەبن و زانیاری و به‌ڵگه له‌باره‌یانه‌وه به‌ده‌ستنه‌هێنراون.
هه‌ر بەپێی راپۆرتەكە، ئه‌وه‌ی تێبینیكراوه، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ناوچەكانی دیكەی سه‌ر سنووری ئەوروپاش زۆر بووە، هەروەها لە یۆنان و باڵكانی رۆژئاوا و كەناڵی ئینگلیزیش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP