دەسەڵاتدارانی تورکیا بهتۆمهتی پێشێلکردنی یاسای کێبڕکێ، بە بڕی زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلار پێبژاردن(غەرامە)یان بەسەر کۆمپانیای مێتا (فەیسبووک)ی پێشوودا سەپاند.
کەناڵی NTV بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوەکان دهربارهی ئەو تۆمەتەی کە گوایه میتا بە سهرجهم پێگه جیاوازەکانییەوە "مادەی ٦ی له یاسای ژمارە( ٤٠٥٤)ی پاراستنی کێبڕکێ پێشێل کردووە."
کەناڵەکە بهشێك له راگهیهندراوێكی ئەنجومەنی روبهڕووبونهوهی قۆرخکاریی لهو وڵاتە بڵاوكردووهتهوه كه ئاماژهی بۆئهوهكردوه، لە ئەنجامی تاوتوێكردنی ئهو كهیسه، سەلمێنراوە کە کۆمپانیاکە(میتا) ڕێگریی لە ڕکابەرەکانی کردووە لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی سۆشیال میدیا و بازاڕەکانی ریکلامی ئۆنلاین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP