دوای شه‌ش ساڵ زیندانیكردن، ئایسه‌ل توغڵوك سیاسه‌تمه‌داری كورد و په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په به بڕیاری دادگای توركیا ئازادكرا.
ئایسه‌ڵ توغڵوك په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان له ساڵی ٢٠١٦ه‌وه له زیندانی كۆجائه‌لی له توركیا زیندانی كرابوو له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رووداوه‌كانی كۆبانێ و چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه، به‌ڵام دوای شه‌ش ساڵی زیندانی، له‌لایه‌ن دادگای باڵای توركیاوه ئازادكرا.
ئازادكردنی ئایسه‌ڵ توغڵوك دوای ئه‌وه دێت كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌زگای پزیشكی داد له‌ژێر فشاری پارێزه‌ران و چالاكواناناندا، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستیی ئایسه‌ڵ توغڵوك ئاراسته‌ی دادگا كرد‌و رایگه‌یاند، توغڵوك به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه، ناتوانێت له زیندان بمێنێته‌وه، بۆیه دادگا بڕیاری ئازادكردنی دا و بڕیاره بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بگوازرێته‌وه بۆ شاری ئه‌سته‌نبوڵ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP