حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی دایه خۆپێشاندهران لە ڕژانە سەر شەقامەکان و وتی، "ئەمڕۆ دوا ڕۆژی ئاژاوەگێڕییە، چیتر مهڕژێنه سهر شهقامهكان".
حوسێن سەلامی لە وتارێکیدا كه لە ڕێوڕەسمی ناشتنی کوژراوانی هێرشە چەکدارییەکەی مەزارگەی شا چەراغ له شیراز بهڕێوهچو وتی، "ئێمە دیسانەوە بە گەنجانمان دەڵێین خراپە وەلا بنێن. ئەمڕۆ ڕۆژی کۆتایی ئاژاوەگێڕییە، چیتر مەینە سەر شەقام."
سەلامی داواشی لە خۆپیشاندەران کرد، شەقامەکان بەجێبهێڵن و خۆپیشاندانەکان ڕابگرن و وتیشی، "مەڕژێنە سەر شەقامەکان، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی ئاژاوەگێڕییە"
پێشتریش، حسێن ڕەحیمی، فەرماندەی پۆلیسی تاران، خۆپیشاندەرانی بە " ئاژاوەگێڕو هۆكاری ناسەقامگیریی" وەسف کرد و سوێندی خوارد کە ئەگەر ناڕەزایەتییەکانیان لە دژی ڕژیم فراوانتر بێت، ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
ئێران لە دوای مردنی ژینا ئەمنیی تەمەن 22 لە زیندانی پۆلیسی ئەخلاق لە تاران، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و زیاتر لە 40 ڕۆژە بەردەوامە. و بهپێی ههندیێك ئاماری نزیكهی 260 كهس كوژراون و سهدان كهسش برینداربوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP