كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی میسر ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا كه له مانگی تشرینی دووه‌مدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كارین ژان پیێر، وته‌بێژی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، "بایدن به‌شداری له لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وای ١١ی مانگی داهاتوو له شه‌رم شێخی میسر ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاماده‌بوونی بایدن "له‌سه‌ر ئه‌و كاره گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ پێشخستنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا بنیات ده‌نرێت، هه‌روه‌ها (سه‌رۆكی ئه‌مریكا) پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه جیهان ده‌بێت له‌م ده‌یه چاره‌نووسسازه‌دا هه‌نگاو بنێت.
پێشتر، ئۆفیر جێندلمان، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو، یایر لاپید سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌شداری له لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا ده‌كات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP