دادگایەکی ئەمریکا ژنه تیرۆرستێكی نێو تاقمی داعشی به‌٢٠ ساڵ زیندانی سزادا كه دانیشتووی ویلایەتی (کانساس)ه‌و فەرماندەیی کەتیبەیەکی نێو ئه‌و تاقمه‌ی كردووه له سوریا، كه سەرجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ژن و كچ بوونه.
ئەلیسۆن فلۆک ئێکرن، تەمەن 42 ساڵ، دانی بەوەداناوه کە به‌رپرسی (كه‌تیبه‌ی نسیبه)ی کردووە، كه مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی به زیاتر (100) ژن و کچ كردوه كه ته‌مه‌نی هەندێکیان 10 ساڵ بووە، كه ته‌نانه‌ت كچێكی خۆی له نێو ئه‌و كه‌تیبه‌یه‌دا بووه.
هه‌ردوو کچ و کوڕە گەورەکەشی فلوک - ئێکرێن داوایان لە دادوەر کردووە قورسترین سزا به‌سه‌ر دایكیاندا بسەپێنێت.
ئاماژەیان بۆئەوەشکردووە، كه لەلایەن دایکییانەوە ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی جەستەیی و سێکسی دراون، هەروەها له چه‌ند په‌یامێكیاندا بۆ دادگا وردەکاریی زۆر مه‌ترسیداریان لەبارەی دەستدرێژیکردنەسه‌ریان خستووه‌ته‌روو، به‌ڵام ، فلۆک ئێکرن ڕەتیکردەوە کە خراپ مامەڵەی لەگەڵ کوڕ و کچەکەیدا کردبێت.
فلۆک ئێکرن لە ئەمریکا لەدایک بووەو لە ڕیزەکانی داعشدا پله‌ی سه‌ربازیی و رێكخراوه‌یی تا پله‌ی فه‌رمانده‌و سه‌ركرده به‌رزكراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك چیرۆکی یانی ئه‌و ژنه تیرۆرسته لە نێو کەیسی تیرۆردا به ناوازە ته‌ماشا ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP