بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، سەبارەت بە خۆپیشاندانە ناڕه‌زایی و توندوتیژییەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی نا ره‌سمیی ئه‌نجامبدات.
کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاری ئەمریکاو ئه‌لبانیا ئه‌نجامده‌درێت و تێیدا دوایین پێشھات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی خۆپیشاندانەکان و ئاماری کوژراوان و رفاندن و دەستگیرکردن و پێشێلکاریی و توندوتیژییەکان تاوتوێدەکرێن.
بڕیاره لەو كۆبونه‌وه ناڕه‌سمیه‌دا (جاوید ره‌حمان) نوێنه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبەت به مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، (شیرین عه‌بادی) داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی، (نازه‌نین بنیادی)و خانمە ئەکتەرو چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ، وتار پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، "لە کۆبوونەوەكەدا، به‌رده‌وامیی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و کچان، و کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکان لە ئێران تاوتوێ دەکرێت.
هه‌روه‌ك، دەرفەتەکانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆو باوەڕپێکراو و سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ڕژێمی ئێرانەو گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت"
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بەپێی ئاماری رێکخراوەکان، تاێستا نزیکەی ٣٠٠ کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون و ھەزاران کەسیش دەستگیرکراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP