سەرۆک کۆمار وسەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان کۆدەبنەوە

جیهان
16:39 - 2022-11-02


سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان جەختیان کردەوە لە سەر پێویستی پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندی و هاریکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و سودان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نێوان هەردوو وڵات بکات.
ئەم وتەیە لە میانی دیداری سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید بوو رۆژی چوارشەممە 2ی نۆڤێمبەری 2022 لە پایتەختی جەزائیر لەگەڵ فەریقی یەکەم روکن عەبدول فەتاح بورهان سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان کە لە پەراوێزی کارەکانی کۆبونەوەی باڵای عەرەبی کە ٣١ مین دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە دەستی پێکرد..
بەشێکی تری دیدارەکە بریتی بو لە پێداچوونەوە بە پەیوەندیی برایانە و مێژووییی کە گەلی عێراق و سودان پێکەوە گریدەدات، هەروەها جەختیش کرایەوە لەسەر گرنگی پتەوکردن و فراوانکردنی ئەو پەیوەندییانە..

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP