جه‌زائیر... سه‌رۆك كۆماری عیراق وتارێكی له‌ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كرد

جیهان
21:56 - 2022-11-02

له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له‌لوتكه‌ی عه‌ره‌بیدا، كه‌له‌وڵاتی جه‌زائیر به‌ڕێوه‌چوو، د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق وتارێكی پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، عێراق شه‌ڕێكی توندی له‌دژی تیرۆر كردو تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌به‌دواداچوونی پاشماوه‌كانی تیرۆر. 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی عێراق ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ بۆ چاكسازی و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. سه‌باره‌ت به‌پرسی قه‌یرانی ئاویش ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌كانی توركیاو ئێران بوونه‌ته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ئاوی عیراق .
له‌باره‌ی كێشه‌ سیاسییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بیشه‌وه‌ رایگه‌یاند: هێشتا عیراق پشتیوانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌كات له‌سه‌ر خاكی خۆیان .
وتیشی: هیوادارین لوتكه‌ی جه‌زائیر خاڵی ده‌ستپێك بێت بۆ كاری هاوبه‌شی عه‌ره‌بی .
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك كۆمار ڕایگه‌یاند، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كاندا له‌گه‌ڵ لوبنانداین و، جه‌ختیشی له‌گرنگی ئاشته‌وایی هه‌مه‌لایه‌نی نیشتمانی بۆ لیبیا  كرده‌وه‌ .
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP