ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی د.له‌تیف ره‌شید كرد.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاریگه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو، توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه ره‌واكانی ده‌بێت له ڕێگه‌ی چاكسازیی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها پێویستیش ده‌بێت بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ گه‌لی عێراق به تایبه‌ت بۆ ژنان و گه‌نجان.
باسی له‌وه‌شكردوه، عێراق وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هاوكاریی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا هه‌یه، جارێكی دیكه‌ش دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه و به‌ڵێنی تایبه‌تی خۆم دوپاتده‌كه‌مه‌وه بۆ به‌رده‌وامبون له هاوكارییه‌كان و راشیگه‌یاند ده‌توانن پشت به‌و پشتگیرییه به‌رده‌وامه ببه‌ستن كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاری عێراق ده‌كرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP