ئیلیا لۆبۆڤ، ڕاوێژكاری ئابووری باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا له عێراق ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ و به‌غدا هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن بۆ ئیمزاكردنی یاداشتێكی هاریكاری له به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی .
راشیگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆم له ئارادایه .
لایه‌نی عێراقیش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕووسیا به‌كاربهێنێت و هه‌ردوولا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیان به پڕۆسه‌ی دانوستان كردوه، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له ساڵی 1975 له‌نێوان عیراق و رووسیا ئیمزا كراوه .
هه‌ردوو ده‌زگای روس ئه‌تۆم و ده‌زگای عێراقی بۆ كۆنترۆڵكردنی مادده تیشكده‌ره‌كان له هه‌وڵدان پڕۆژه‌ی بچووكی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دیراسه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری هاوكاری له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن. له بواره‌كانی پزیشكی، و كشتوكاڵ و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP