فراكسیۆنی (ی.ن.ك) له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كارده‌كات بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیوا هاوبه‌شه‌كان له‌سنووری ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
له‌وباره‌وه سروه محه‌مه‌د ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند: زۆر گرنگ و پێویسته ئه‌و لیوا هاوبه‌شه ده‌ستبه‌كاربن بۆ پاراستنی ئارامی ناوچه‌كه‌و، ڕێگریی له‌جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانی داعش.
وتیشی، ئه‌و لیوا هاوبه‌شه‌ی كه‌باسی ده‌كه‌ین مه‌شق و ڕاهێنانی كردووه، ناوه‌كانیان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌حكومه‌تی عیراقی، پێویسته كاری له‌سه‌ر بكه‌ین به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عیراق و، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆوه.
ڕاشیگه‌یاند، ته‌نیا ماوه بودجه بۆ ئه‌و لیوایانه دابین بكرێت و، ئه‌ویش دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP