وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل په‌سه‌ند ده‌كات

عێراق
17:03 - 2022-11-06

هیام ئەلیاسیری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، په‌سه‌ندكردنی کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایلی ڕاگەیاند.

ئه‌مڕۆ 6-11-2022 لە راگه‌یه‌ندراوێکدا یاسری ئاماژەی بۆئەوەکردووە، کە "توێژینەوەیەکی گشتگیری ئامادەکردووە مه‌ به‌ستی گەڕاندنەوەی نرخه‌كه‌ی بۆ ئەوەی پێشتر هەبووە".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو، "ئەم پرسه‌ لە نزیکترین دانیشتنی کابینەی حکومەتدا پێشكه‌شده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ نێو بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پێش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدات"، جەختیشیکردەوە له‌ "گرنگیی پشتگیریکردنی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ ئەم دۆسیەیە".

باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌، "شانازيی ده‌كات کە کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل پەسەند ده‌كات، بەتایبەتی لەگەڵ خواستی حکومەته‌ بۆ پشتگیریکردنی چینی هەژار ".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP