ئێوارەی ئەمڕۆ 6-11-2022 دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بەمهبهستی بهشداریكردن له كۆنگرهی كهشوههوای جیهانی(COP27) لە شاری شەرەم شێخ بەڕێوەدەچێت بەرەو میسر بەڕێکەوت.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆمار بەرەو وڵاتی میسر بەڕێکەوت بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی کەشوهەوای جیهانی (COP27)، کە لە شاری شەرەم شێخ بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، سەرۆک کۆمار لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەکەدا، وتارێک پێشکەش دەکات و باس لە کێشە ژینگەییەکان و گۆڕانکاریی کەشوهەوا دەکات، بەرنامەی حکومهتیش بۆ چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی ئەو پرسە لە عێراق دەخاتەڕو.
سهبارهت بهو سهردانهی سهرۆك كۆمار، (روانگەی عێراقی سەوز) تایبەت بە ژینگە و کەشوھەوا لە راگەیەندراوێکدا روونیكردووهتهوه، بەشداریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنگرەی جیھانیی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا کە لەمیسر بەڕێوەدەچێت و بە (کوب ٢٧) ناسراوە، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ باسکردنی کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانکاری کەشوھەوا لەسەر عێراق کە بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق پێنجەمی ئەو وڵاتانەیە کە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
ئهو روانگەیه داواشی لە سەرۆک کۆمار کردووە بە رەسمی داواکارییەک پێشکەش بکات بۆئەوەی کۆنگرەی جیھانیی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لە داھاتوودا لە بەغداد ئهنجامبدرێت، بۆئەوەی سەرجەم وڵاتانی جیھان لە نزیکەوە ئەو کاریگەرییە خراپانە ببین کە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە عێراق روبەڕووی بووەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP