حكومه‌تی هیندستان به ره‌سمی بڕیاری دا هەناردەکردنی شەکری وڵاته‌كه‌ی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان کەمبكاته‌وه، ئەم بڕیاره‌ش به پێی وته‌ی چاودێرانی ئابووری ده‌بێته‌ی هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتری یەکێک لە کاڵا ستراتیژییەکانی جیهان.
وەزارەتی بازرگانیی هیندستان بڕیاری دا پشکی خۆی لە هەناردەکردنی شەکر بۆ ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە، ئەمەش ڕەنگە بازاڕی شه‌كر خراپتر بکات، له‌كاتێكدا بەهۆی كێشه‌ی خستنه‌بازاڕی بەڕازیلەوە تووشی گرژیی و شێواویی بببوه‌وه.
ئەم هەنگاوەی هیندستان لە کاتێکدایە، بازاڕه‌كانی جیهان پێویستیی زۆریان به‌و خۆراكه هه‌یه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دۆخی باراناوی كه‌شوهه‌وای بەرازیل، كه شه‌پۆلێكی بارانی بەخوڕ ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و شكاندنه‌وه‌ی چه‌وه‌نده‌ری شه‌كر دواكه‌وتووه.
پێشتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باسیان لەوە دەکرد کە هیندستان بیر لەوە دەکاتەوە، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ڕێگە بە هەناردەکردنی( ٦ ملیۆن تۆن) بدات،( ٣ ملیۆن تۆن)ش لە قۆناغی دووەمدا، ئەوەش بەپێی خێرایی بەرهەمهێنان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP