حكومه‌تی سوید دواجار ملكه‌چی فشاره‌كانی توركیا بو و له‌نوێترین بڕیاریدا ڕایگه‌یاند، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاده‌گرێت‌و به هیچ شێوه‌یه‌كش پشتیوانیی له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) ناكات.
حکومەتی سوید هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه گوایه ئه‌و هێزه سه‌ربازیی‌و سیاسییانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان په‌یوه‌ندیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌یه.
له به‌رامبه‌ر زۆرێک لەچالاکوانانی سیاسی و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ له نێو ره‌هه‌ندی کوردی و سویدی،دژی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی سوید وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی توندییان نیشانداوه‌و ڕەخنەی توند له‌و بڕیاره ده‌گرن، ئاماژه‌بۆئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی سوید بەئامانجی نزیکبونەوەیه لەتورکیا بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتیی له‌ڕێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).
(ئەحمەد کەرەموس) هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه) ڕایگه‌یاندوه، "تورکیا ئەندامێتیی خۆی لەناتۆ بۆ فشارخستنەسەر سوید‌و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەکاردەهێنێت.
روونشیكردووه‌ته‌وه، بڕیارەكه‌ی سوید بۆ ئەوەیه چیتر پشتیوانی لەیەپەگەو پەیەدە نەکات.
هه‌روه‌ك، به بڕیارێكی دژ به پێوەرە دیموکراسیەکان‌و بەهاکانی سوید له قه‌ڵه‌م ده‌دات‌و به گورزێک لەدیموکراسی‌و ئاسایشی جیهانی ده‌زانێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP