کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداریی دا، کە ڕێژەی خۆکوشتن لە وڵاتەكه بەردەوام لە زیادبووندایە، ئاماژەی بۆئەوەشکرد، لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 700 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە.
ئه‌مڕۆ 7-11-2022 سەرمەد بەدری، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگه‌یاندن لە نوسینگه‌ی کۆمیسیۆنه‌كه،َ لە راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، "لەم دواییانەدا، حاڵه‌ته‌كانی خۆکوشتن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه".
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو، "به‌پێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ زیاتر لە 700 هەوڵی خۆکوشتن تۆمارکراوە، سه‌ره‌ڕای حاڵەته تۆمارنەکراوه‌كان كه لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 2021دا ڕوویانداوە."
بەدری روونشیكردووه‌ته‌وه "زۆربەی ئەو حاڵەتانە لەنێو گەنجاندا ڕوویانداوه، هۆکارەکانشی بۆ نەبوونی مافە مەدەنییەکان و پێشێلکارییەکان گه‌ڕاندووه‌ته‌وە کە لە چەند بوارێک‌دا ئه‌نجام ده‌درێن، وێڕای كه‌میی خزمەتگوزارییه‌كان و قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، کە کۆمەڵگه به‌تایبه‌تیش گه‌نجان پێوه‌یان دەناڵێنن.
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زۆری به‌رپرسیاریتییه‌كانشی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت.
بەدری داواشی لە کەرتی تایبەت کردوه، کە "ڕۆڵی خۆی ببینێت له رووی ئامادەکردنی پڕۆژەو ره‌خساندنی هەلی کار‌و سوودوەرگرتن لەم توێژه گرنگەی كۆمه‌ڵگه."
هاوکات داوای لە ڕێکخراوە مرۆییەکان و چالاکوانان و دامەزراوە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان کردوه، کە هەوڵه‌كانیان زیاتر چڕبكه‌نه‌وه‌و هۆشیاریی لە نێو توێژه‌كانی کۆمەڵگادا بڵاوبكه‌نه‌وه‌و لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە مەترسییەکانی ئەم دیاردەیە روونبگه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP