به‌پێی ڕاپۆرتێك عیراق له‌زۆریی ژماره‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆدا، له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی حه‌وته‌مدایه.
ناوه‌ندی ستراتیژیی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق له راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردوه، له‌ساڵی 2021 زیاتر له14 هه‌زار ڕوداوی هاتوچۆ له‌پارێزگاكانی عیراق جگه له‌هه‌رێم ڕوویانداوه، له‌و ڕوداوانه‌دا 14 هه‌زار قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه كه 3300 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، ڕۆژانه 10 كه‌س به‌ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ له‌عیراق گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ناوه‌نده‌كه پێیوایه، زۆری ژماره‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ له‌عیراق بۆ خراپی ڕێگاوبانه‌كان،و به‌تایبه‌تی ڕێگاوبانه‌كانی باشوری عیراق و پابه‌ندنه‌بونی شۆفێران به‌یاسای هاتوچۆ گێڕاوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی شۆفێریی ده‌كه‌ن، خاوه‌نی مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل نین و خێرایی و به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیش له‌هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP