باڵیۆزخانەی ئەمریکا گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌ی به ناوی(ستیڤن ئیدوار تروێل)له شاری به‌غدا پشت‌راست ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، به چڕی چاودێریی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
لە راگەیەندراوێکیدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت، "بە چڕی چاودێریی لێکۆڵینەوەی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی دەکەن لەبارەی هۆکاری کوژرانی ستیڤن ئیدوارد و ئامادەیی هەر هاوکارییەکی پێویستن لەو بارەیەوە"
ئاماژەی بۆئەوەش کردووە، "لە ئێستادا لەبەر بۆ رێزلێنان له پاراستنی تایبەتمەندیی خێزانیی ستیڤن ئیدوارد هیچ لێدوانێکی دیکەیان نییە"..
شه‌وی رابردوو له شه‌قامی پیشه‌سازیی ناوه‌ندیی شاری به‌غدا، هێرشی چه‌كداریی كرایه‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی مه‌ده‌نی كه هاوڵاتییه‌كی به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكیی تێدا بوو.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق، چەند چەکدارێک بە دەمانچەی بێدەنگ تەقەیان لە ترۆڵ كردوه‌و به سه‌ختی بریندار بوه‌و له‌كاتی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP