سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی مانگێك وه‌رزی ده‌وا‌می یاسادانان درێژبكرێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند ئه‌ركێكی پێویستی یاسادانان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا له‌سه‌ر دڕێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دوه‌می یاسادانان/ بۆ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ، به پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی ( 58/ دوه‌م) له ده‌ستور.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسادانانیش، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونیكردۆته‌وه، ئامانج له‌درێژكردنه‌وه‌كه بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند ئه‌ركێكی پێویستی یاسادانانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP