دوای
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، سه‌باره‌ت به كوژرانی هاووڵاتییه‌كی
وڵاته‌كه‌ی له شاری به‌غدا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش(پنتاگۆن) هاته‌ده‌نگ و
جه‌ختده‌كاته‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییه‌و سه‌ربه هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان
نیه.
سكرتێری
رۆژنامه‌وانیی پنتاگۆن له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندوه، هاووڵاتی (ئیدوارد تراویل)
كه له‌عێراق كوژراوه سه‌ره‌تا هه‌وڵی رفاندنی دراوه‌و دوایی كوژراوه‌و ده‌ڵێت
هاوڵاتیه‌كه له‌هێزی ئه‌منی نه‌بوه.
بات رایدر
سكرتێری رۆژنامه‌وانیی پنتاگۆن ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، چاودێریی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری
كوشتنی هاووڵاتیه‌كه‌و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی ده‌كه‌ن و ئاماده‌یی
هاوركارییان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ربڕیوه.
دوو رۆژ
له‌مه‌وبه‌ر (ئیدوارد تراویل) مامۆستای زمانی ئینگلیزی له‌به‌غدا له‌لایه‌ن گروپێكی
چه‌كداره‌وه كوژرا، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵای بۆ لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی
ناساندن و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران پێكهێنراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP