به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان(درۆن) له‌سه‌ر سنووری عێراق ـ سوریا له ریفی دێره‌زوری رۆژهه‌ڵات، كاروانێكی تانكه‌ری نه‌وت گواستنه‌وه‌یان له‌ناوچه‌ی (ساحه الجمارك) له (ئه‌لهری) و (البوابه العسكریه) له ریف ئه‌لبوكه‌مال رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوورو پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی كردووه‌ته ئامانج.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، ئه‌و كاروانه تانكه‌ره نه‌وت و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان باركردووه.
باسی له‌وه‌شكردوه كه، جگه له بۆردومانكردنی ئه‌و كاروانه تانكه‌ره، هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیش نزیك له‌ناوچه‌كه بۆردومانكراوه‌و زیانێكی زۆری گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كه تائێستا كوژرانی 14 كه‌س پشتراستكراوه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش برینداربوون كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP