یه‌ده‌گی ئاوى عیراق به‌ ڕێژه‌ی 12% كه‌مبووه‌ته‌وه‌

عێراق
14:52 - 2022-11-09

وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق ئاشكرایكرد، یه‌ده‌گی ئاوی عیراق به‌ رێژه‌ی 12% كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌مئاوی به‌رده‌وامه‌.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوی عیراق ڕایگه‌یاند، ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاو هه‌نگاوی باشبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مئاوی، له‌كاتێكدا وڵات رووبه‌ڕووی چه‌ند وه‌رزێكی یه‌ك له‌دوای یه‌كی كه‌مئاوی بووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها هۆكاره‌ سروشتییه‌كان و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا سه‌ره‌ڕای چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ كه‌ پاڵنه‌ری دروستبوونی كه‌مئاوی بوون له‌ عیراق.
وتیشی، كه‌ دانوستان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ سه‌باره‌ت به‌ پشكی ئاوی عیراق ڕۆڵی گرنگیان ده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌مئاویدا، له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران ڕێككه‌وتن كراوه‌ بۆ لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئاو, به‌ڵێنی چارسه‌ره‌ی دراوه‌.
 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، عیراق له‌ ناو پێنج زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتانی جیهاندایه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا، تووشی كه‌مبوونی سامانی ئاو بووه‌ كه‌ له‌ مێژوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP