ئه‌حمه‌د موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌هاوپه‌یمانی فه‌تح، ڕێككه‌وتنێكی په‌رله‌مان و حكومه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ئاشكرا كرد.
موسه‌وی ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مان و حكومه‌ت رێككه‌وتوون سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداره‌وه هه‌ڵبسه‌نگێندرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "هه‌ڵسه‌نگاندن ڕێكارێكه له زۆربه‌ی وڵاتاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ئه‌دای حكومه‌ت. وتیشی، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا خراپه‌كاران دووربخرێنه‌وه و سه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌ڵات بكرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو داواكاری هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌له‌فی به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حكومه‌ت بیانگرێته‌وه و خوێنی نوێ له حكومه‌تدا بخرێته گه‌ڕ.
له كۆتایی قسه‌كانیدا موسه‌وی په‌یامێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ش و به‌رپرسه خراپه‌كان نارد و وتی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له ئارادایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP