سه‌رۆك كۆمار جه‌خت له‌ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كاته‌وه‌

عێراق
13:50 - 2022-11-10

د. له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازی له‌نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كردو جه‌ختیان له‌تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگییه‌كان كرده‌وه‌.
 له‌دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی گشتی وڵات كردو، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌پێویستی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی نیشتمانی و كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگییه‌كان و به‌رپرسیارییه‌تی و گوێگرتن له‌خواستی هاووڵاتیان.
هه‌وه‌ها گرنگی پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت دووپاتكرایه‌وه‌ له‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێی سپێردراوه‌و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی له‌پێشكه‌شكردن و باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاری و پاڵپشتیكردنی ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بۆ گه‌یشتن به‌دۆخێك  كه‌بارگرانی هاووڵاتیان كه‌مبكاته‌وه‌و ده‌ستبكه‌ن به‌بنیادنان له‌ئاسته‌ جیاجیاكان و، ئه‌وه‌ی عیراق و عیراقییه‌كان شایسته‌ین.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP