ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌باره‌ی پلانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانیی چاودێریی ئه‌تۆمی و تیشكدانه‌وه كیمیایی و بایه‌لۆژییه‌كان ده‌كات و لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، راپۆرتێك له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌شده‌كه‌ن.
بڕیاروایه هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سوێندی یاسایی بخۆن و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ دوو پڕۆژه یاسای تریش بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP