ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق داواده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ ڕاپرسییه‌كی گشتی ئه‌نجام بدرێت.
قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ڕایگه‌یاند، پرسی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ كه‌پرۆژه یاساكه‌ی به‌خزمه‌تی ئاڵا ناسراوه، مشتومڕو كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارانیشی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردووه‌و ئه‌وانه‌ی پشتیوانی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی له‌دژی پرۆژه‌یاساكه‌ن پاساوی خۆیان هه‌یه.
وتیشی، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته پێویسته پرس و راوێژ به‌كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا بكرێت و ڕێگه‌ش بدرێت له‌ڕێی ڕاپرسییه‌كی گشتییه‌وه شه‌قامیش بۆچوونی خۆی بخاته‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌شداربن له‌جێبه‌جێكردن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP