عیراق .. چوارده‌ ساڵه‌ گۆڕانكاری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه‌

عێراق
22:26 - 2022-11-10

راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، 14 ساڵه‌ گۆڕانكاری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق نه‌كراوه‌و حكومه‌تی نوێ هه‌وڵده‌دات پشتگیری زیاتری چینی هه‌ژارو ئه‌وانه‌ی كه‌مترین مووچه‌ی حكومه‌تیان هه‌یه‌ بكات.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیران، رایگه‌یاند، له‌ ساڵی 2008ه‌وه‌ ، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ مووچه‌ نه‌كراوه‌و ئێستا مشتومڕ هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواری مووچه‌و راستكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی پێدانی مووچه‌.

وتیشی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران 42٪ی خه‌رجی حكومه‌ت پێكده‌هێنێت و ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌كی زۆره‌ له‌سه‌ر ئابوری وڵات و جیاوازی زۆر هه‌یه‌ له‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا و پێویستی به‌ گۆڕانكاری هه‌یه‌. 

 باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی نوێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌وڵده‌دات بۆ پشتگیریكردنی چینی هه‌ژارو ئه‌وانه‌ی كه‌مترین مووچه‌ی حكومه‌تیان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌جێماوه‌ كه‌ بیخاته‌ ناو پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP