وه‌زاره‌تی پلاندانی عیراق رایگه‌یاند، رێژه‌ی 25% دانیشتوانی عیراق له‌خوار هێڵی هه‌ژاریدان و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه به‌چڕی كار بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری بكات.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانی عیراق رایگه‌یاندووه، به‌منزیكانه رووپێویی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ زانینی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌كانی عیراق".
ده‌شڵێت:" له‌رێگه‌ی ئه‌و روپێویه‌وه ئاماژه‌ی نوێمان ده‌ست ده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌ونه خوار هێڵی هه‌ژاری و سروشتی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی به‌ده‌ستیان ده‌گات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و داتایانه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ژاری ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ ساڵانی رابردوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام رێژه‌ی هه‌ژاری له عیراق له‌نێوان 23 بۆ 25%ه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق ته‌ئكیدیكردۆته‌وه، كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكارییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP