ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۰ ــ ۱۱ فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نووسراوێکی فەرمی بە واژۆی هەرێم کەمال ئاغا ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ، مەحەمەد حەلبووسی کرد.
بەپێی نووسراوەکە فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات لە بوودجەی ساڵی ۲۰۲۳ بڕگەیەکی تایبەت بە لیوا هاوبەشهکان زیاد بکرێت وشایستەی داراییان لە بوودجە بۆ تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت شایستە و مووچەی مانگانەیان پێ بدرێت .
هەروەک لە وێنەی نووسراوەکەدا دیارە ، مەحەمەد حەلبووسی رەزامندی داوە لە سەر داواکەی فراکسیۆنی یەکێتی و نوسراوەکەی ڕەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی ئەو بڕگە داراییەی کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی لیوای ۲۰ لە بوودجەدا زیاد بکرێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP