په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد: به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكردنه‌وه به‌پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له‌لایه‌ن بانكی خانووبه‌ره‌ی عێراقییه‌وه بڕی 90 ملیار دینار وه‌ك پشكی هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ماوه ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ ده‌ربكرێت بۆ چۆنییه‌تی پێدانی ئه‌و پێشینه‌یه به‌هاووڵاتییان.
ڕاشیگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ خزمه‌تكردنی چین‌و توێژه‌جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی سودمه‌ندبوونی هاووڵاتییانی هه‌رێم له‌ده‌ستكردنه‌وه به‌پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ردانی بانكی خانوبه‌ره‌ی عێراقمان كردووه‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه‌كه گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی ڕێوشوێنه یاسایی و كارگێڕییه‌كانی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خانووبه‌ره‌ی عێراقه‌وه به‌ڵیندراوه كه‌ده‌بێت، تا هاووڵاتییانی هه‌رێمیش سوودمه‌ندبن له‌پێشینه‌ی خانووبه‌ره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 90 ملیار دیناره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستی زیاتر جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، نوسراوێكمان ئاراسته‌ی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌هه‌مان پرس كردووه، به‌ڵام تائێستا ڕێنمایی خه‌رجكردنی كردنی پێشینه‌كه ده‌رنه‌چووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش به‌و ڕێنماییانه هاووڵاتیان سودمه‌ند ببن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP