محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌ده‌ستوور هه‌موو كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رده‌كرێن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چاودێری سیاسی ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌ون ده‌ستوور چه‌ترێكی هه‌میشه‌یی بێت، ئه‌وا سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر چاره‌سه‌رده‌كرێن و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش ڕاسته‌وخۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
وتیشی، عێراق پێویستی به‌پاره‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌پێناو زیادكردنی داهات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئۆپیك ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی چاو به‌پشكی به‌رهه‌مهێنانی عێراق بخشێننه‌وه‌و ڕێژه‌كه‌ی زیادبكرێت ڕاشیگه‌یاند، سوورن له‌سه‌ر سه‌قامگیریی بازاڕی وزه‌و نایانه‌وێت نرخی نه‌وت نــه له ١٠٠ دۆلار زیاتر ، نــه كه‌مــتر بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه مانگی ڕابردوو ڕێكخراوی ئۆپیـك پـڵه‌س بڕیاریدا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ڕێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا كه‌مـبكاته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP