حه‌مید حسێنی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری بازرگانی ئێران - عێراق رایگه‌یاند، له مانگه‌كانی رابردوودا به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی عێراق رێژه‌ی هه‌نارده‌ی كاڵای ئێران بۆ عێراق تا راده‌یه‌ك كه‌می كردبوو، به‌ڵام له مانگی رابردوودا جارێكی دیكه رێژه‌ی هه‌نارده به‌رزبۆته‌وه.
وتیشی، به‌هۆی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، پێشبینی ده‌كرێت داهاتی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌رزببێته‌وه و بگاته ٧٥٠ بۆ ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری مانگانه .
راشیگه‌یاند، ساڵی رابردوو داهاتی هه‌نارده‌ی كاڵا له ئێرانه‌وه بۆ عێراق به‌بێ ئه‌ژماركردنی هه‌نارده‌ی كاره‌با، نۆ ملیار دۆلار بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP