د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق، پێشوازی له‌محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق كرد‌و ئه‌نجامی به‌شداری عیراق له‌كۆبونه‌وه‌ی باڵای جه‌زائیرو شه‌رم شێخ و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی دیكه‌یان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك كۆمار به‌وردی ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای وڵاتانی عه‌ره‌بی له جه‌زائیر خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسی له كۆنفرانسی باڵای كه‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی پشتیوانیكردنی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری خزمه‌تگوزاریی كه‌ده‌بێته‌هۆی باشتركردنی دۆخی ئابوری و به‌دیهێنانی خواستی گه‌ل.
هاوكات گرنگی به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنان دوپاتكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ئاویش، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاوو درێژه‌دان به‌كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌و دانانی به‌رنامه‌ی كار بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ چه‌ند پارێزگایه‌ك ئه‌نجامبدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP