نه‌وه‌ی زڕبرایه‌كی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس، ڕاده‌ستی عێراق كرایه‌وه .
(عه‌بدوڵا یاسر سه‌بعاوی) نه‌وه‌ی زڕبرای سه‌دام حسێن، دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی لوبنانه‌وه راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كراوه‌ته‌وه.
(عه‌بدوڵا یاسر) كه له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٤، به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر و ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له‌عیراق، له ١١ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له لوبنان ده‌ستگیر كراوه.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، (عه‌بدوڵا یاسر سه‌بعاوی)، كه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌كۆمه‌ڵكوژیی سپایكه‌ر داواكراو بووه، له لوبنان ده‌ستگیركراوه‌و ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ عێراق .
له ١٢ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٤، داعش له‌بنكه‌ی سه‌ربازیی سپایكه‌ر له‌شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، نزیكه‌ی هه‌زار و ٧٠٠ خوێندكاری سه‌ربازیی كوشت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP