ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی یه‌كگرتنی دوو شه‌پۆل یه‌كه‌میان له ده‌ریای سوره‌وه و دووه‌میان له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری بارانێكی به‌خوڕیش له ئارادایه.
راشیگه‌یاندووه، له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه كه‌شوهه‌وای سه‌رجه‌م ناوچه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه كاریگه‌ریی هه‌ردوو شه‌پۆله‌كه زیاتر ده‌كات، له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی عیراق و بارانێكی كه‌م ده‌بارێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوریی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌و به‌شانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی باكوره‌وه، به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی میسان و كوت و دیاله و سلێمانی و هه‌ولێر، لافاو هه‌ڵبستێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌م دوو شه‌پۆله، كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان 3 تا 5 پله‌ی سه‌دی و ماوه‌ی بینینیش له 6 بۆ 8 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت و له‌كاتی بارانباریندا ئه‌و ماوه‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ 2 تا 4 كیلۆمه‌تر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP