ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانیی عیراق، له‌میانه‌ی میوانداریكردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆكاره‌كانی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراقییه‌كانی كامپی هۆل ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره تا ئه‌وكاته‌ی شێوازێكی گونجاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌دۆزێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌سازیی دۆخی گونجاو و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌ریه‌كه‌ش به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی.
ئیڤان فایه‌ق دووپاتیشیكرده‌وه، پرۆسه‌ی وردبینیی ئه‌منیی عێراقییه ئاواره‌بووه‌كان ته‌نها له‌ڕێی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌بێت.
كامپی هۆل ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای كوردستان و له‌ژێر چاودێری هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌و ژن و منداڵی خێزانی چه‌كدارانی داعش و ژماره‌یه‌ك له‌ئاواره عێراقی و سورییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP