ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ئاماری دۆسیه‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه‌ی بۆ مانگی (10) بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند:" دادگاكانی باری كه‌سی له‌عێراق له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا 27 هه‌زار و 191 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان تۆماركردووه، هاوكات 6 هه‌زارو نۆ په‌سه‌ندكردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریش تۆماركراون كه‌پێشتر له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان هاوسه‌رگیریان كردبوو.
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌رانیش، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاشكرایكردووه، له‌مانگی (10)ی ڕابردوودا پێنج هه‌زار و 208 حاڵه‌تی په‌سه‌ندكردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركراون كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان بوون و هه‌زار و 779 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌ر تۆماركراون.
شاره‌زایانیش له‌و بواره ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران بۆ خراپی دۆخی ئابوری، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری ناوخۆی خێزان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناپاكی هاوسه‌رگیری ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP